هەولێر-INA
بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی ههولێر رایگهیاند، ئێوارەی رۆژی شەممە، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادارکرانەوە لە بوونی ڕووداوێکی کەوتنەخوارەوەی ئافرەتێک لە یەکێک لە شوقەکانی نیشتەجێبوون لە شاری هەولێر.
بە پێی ڕوونکردنەوەکەی پۆلیس كه دهستی ئاژانسی ههواڵی عێراقی (INA) كهوتووه تێیدا هاتووه، دوای ئاگادارکردنەوەی هێزەکانیان، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بە پەلە گەیشتنە شوێنی رووداوەکە. لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوتووە کە ئافرەتەکە بە ناوی (س. ا. ع)ـە و لەدایکبووی ساڵی 1997ـە و بە رەگەز کوردی رۆژئاوای کوردستانە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئهوهیش روونكردهوه كه: بە داخەوە ئافرتەکەبەهۆی سەختیی برینەکەیەوە دەستبەجێ لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەستداوە ، ئێستا تەرمەکەی بە مەبەستی پشکنینی پزیشکی رەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی هەولێر کراوە.
پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش کردووە، کە هێزەکانیان دەستبەجێ هاوسەری ئافرەتە کۆچکردووەکەیان دەستگیرکردووە. لە میانی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا، هاوسەرەکەی دانی بەوەدا ناوە کە پێش روودانی رووداوەکە، دەمەقاڵێ و مشتومڕ لە نێوانیاندا دروستبووە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند: لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی یاسایی بۆ ڕووداوەکە كراوهتهوه بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە ياساييەکان.