میسان – INA

پارێزگای میسان بڕیاریدا بە کەمکردنەوەی کاتەکانی دەوامی فەرمی بۆ ماوەی یەک کاتژمێر، بە شێوازێک کە دەوام لە کاتژمێر حەوتی بەیانییەوە تاوەکو یەکی دوای نیوەڕۆ بێت لە ماوەی مانگەکانی تەممووز و ئابدا.

دیوانی پارێزگای میسان لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ :"لەبەر ڕۆشنایی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە وەرزی هاویندا، پارێزگاری میسان حەبیب زاهیر فەرتووسی، ڕێنماییدا بە کەمکردنەوەی کاتەکانی دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامەزراوە حکومییەکانی پارێزگاکەدا بۆ ماوەی یەک کاتژمێر، بەمەش دەوامی فەرمی لە کاتژمێر حەوتی بەیانی تاوەکو کاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆ دەبێت بۆ مانگەکانی تەممووز (حەوت) و ئاب (هەشت) و تاوەکو ڕێککەوتی ١ / ٩ / ٢٠٢٦ بەردەوام دەبێت."