نێودەوڵەتی – INA
ئاژانسی هەواڵی ئێران دووپاتی کردەوە کە شاندی دانوستانکاری ئێران لە ئێستادا لە بۆرگنشتاکە، هاوکات ڕاوێژ و گفتوگۆکان لە نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکاندا بەردەوامن.
ئاژانسەکە ڕایگەیاندووە: "شاندی دانوستانکاری ئێران لە بۆرگنشتاک ئامادەن و ڕاوێژ و گفتوگۆکانیش بەردەوامییان هەیە."
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە "ناوبژیوانان بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بە مەبەستی گەڕاندنەوەی دانوستانەکان بۆ سەر ڕێڕەوی پێشووی خۆی."