بەغداد - INA

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، عەلی فالح زەیدی، بەشداری لە مه‌راسیمی ماتەمینی حسێنیدا کرد کە لەلایەن نوری کامل مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاساوە سازکرابوو.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، عەلی فالح زەیدی بەشداری کرد لە ئەنجومەنی ماتەمینی حسێنیدا کە لەلایەن سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، نوری کامل مالیکییەوە سازکرابوو، بە مەبەستی زیندووکردنەوەی یادی شەهیدبوونی ئیمام حوسێنی کوڕی عەلی و یارو هاوەڵانی (سڵاوی خوایان لێبێت)."