بەغداد – INA
هەڵبژاردەی نیشتمانی کۆتایی بە دوایین یەکەی مەشق و ڕاهێنانەکانی هێنا، پێش ڕووبەڕووبوونەوەی هاوتای فەڕەنسییەکەی لە چوارچێوەی ڕکابەرییەکانی گەڕی دووەمی پاڵەوانێتیی جامی جیهانیدا.
شاندی هەڵبژاردەی نیشتمانی لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه: "هەڵبژاردەی نیشتمانی کۆتایی بە ئامادەکارییەکانی هێنا لە دوایین یەکەی مەشق و ڕاهێناندا پێش ڕووبەڕووبوونەوەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا، لە دووەم ڕووبەڕووبوونەوەی خۆیدا لە جامی جیهانیدا."
