نێودەوڵەتی – INA
وەزارەتی دەرەوەی پاکستان، جەختی کردەوە کە ئهمڕۆ یهكشهممه گفتوگۆیەکی تەکنیکی لەنێوان ئەمریکا و ئێران لە ناوچەی (بۆرگنشتاک) لە سویسرا بەڕێوەدەچێت.
وەزارەتی دەرەوەی پاکستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "رۆژی یهكشهممه گفتوگۆیەکی تەکنیکی لەنێوان ئەمریکا و ئێران لە بورگنشتاک لە سویسرا ئەنجام دەدرێت".
ئەوەشی خستەڕوو کە "گفتوگۆکان لەژێر چاودێری پاکستان و قەتەردا دەبن وەک دوو دەوڵەتی نێوەندگیر".