بەغداد – INA

لیژنەی باڵای ئەمنی بۆ سەردانە ملیۆنییەکان، ئامادەکارییەکانی بۆ سەردانی دەیەمین ڕۆژی مانگی موحەڕەم (عاشوورا) تاوتوێ کرد.

لیژنەکە لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و سەرۆکی لیژنەی باڵای ئەمنی بۆ سەردانە ملیۆنییەکان، فەریقی یەکەمی روکن قەیس محەمەداوی، سەرۆکایەتی کۆنگرەیەکی پسپۆڕیی کرد لە بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان. لە کۆنگرەکەدا ژمارەیەک لە فەرماندە، ئەفسەران و بەڕێوەبەرانی گشتی لە وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ، دەستەی ڕوکن لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئامادە بوون؛ ئەمەش بە مەبەستی تاوتوێکردنی سەرجەم ئەو بابەتانەی کە پەیوەستن بە لایەنی هاتووچۆ، جووڵە و گواستنەوەی سەردانیکەران لە شەقامەکاندا، دابینکردنی ئۆتۆمبێلی پێویست بۆیان و تەرخانکردنی هەموو تواناکان لەم بوارەدا، سەرەڕای باشترین ئامادەکاری بۆ پرۆسەی گەڕانەوەی پێچەوانەی سەردانیکەرانی دەیەی موحەڕەم و سەردانی چلەی ئیمامی حوسێن". لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە کە "لە کۆنگرەکەدا گفتوگۆ لەسەر پاراستنی ئەو ئامانجە گرنگانەش کرا کە پەیوەستن بە دابینکردنی خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان بۆ جەماوەرە ملیۆنییەکە".

راگه‌یندراوه‌كه‌ ڕوونی کردەوە کە "محەمەداوی لە کاتی کۆنگرەکەدا ڕێنماییداوە بە یەکخستنی هەوڵەکان لە درێژایی ئەو ڕێگایانەی کە بەرەو کەربەلای پیرۆز و پارێزگاکانی دەوروبەری دەچن"، جەختیشی لەسەر "ڕەوانی جووڵەی شینگێڕان لە دەیەی موحەڕەم و چلەدا کردووەتەوە، لەگەڵ بەدوورگرتن لە داخستنی ڕێگاکان و پاراستنی شوێنە گرنگەکان".

محەمەداوی جەختی لەسەر "دوورکەوتنەوە لە داخستنی شەقامەکان و هاتووچۆ، و دابینکردنی بەرزترین ئاستی ڕەوانی لە جووڵەی سەردانیکەران و کاروانە حوسێنییەکاندا، و بەدوورگرتن لە ڕووداوەکانی هاتووچۆ" کردەوە.

لە کۆتایی کۆنگرەکەدا، محەمەداوی ڕێنماییدا بە "بەردەوامبوون لەسەر کارکردنی هاوبەش و یەکخستنی هەوڵەکان لە درێژایی ئەو ڕێگایانەی کە بەرەو کەربەلای پیرۆز و پارێزگاکانی دەوروبەری دەچن، لەگەڵ چڕکردنەوەی هەوڵە هەواڵگرییە پێشوەختەکان و کەمپینەکانی هۆشیارکردنەوە"، هەروەها داوای لە "هاووڵاتیان و خاوەن کاروانەکان کرد کە هاوکاری تەواو لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکاندا بکەن و پابەندی ڕێنماییەکانی هاتووچۆ بن؛ بۆ مسۆگەرکردنی سەرکەوتنی پلانی خزمەتگوزاری و ئەمنی کە بۆ ئەم سەردانە گرنگە داڕێژراوە".