بەغداد - INA
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئەمڕۆ شەممە، ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە لە هەندێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبوونەتەوە سەبارەت بە دەرچوونی ڕێنمایی بۆ ڕێگریکردن لە خوێندکاران یان هێنانە دەرەوەیان لە هۆڵەکانی تاقیکردنەوە لەسەر بنەمای پڕۆژەی HEPIQ، و جەختی کردەوە کە سکاڵای یاسایی لە دژی بڵاوکەرەوەی زانیارییە چەواشەکارییەکان تۆمار دەکات.
وەزارەتی خوێندنی باڵا لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "بە توندی و بە شێوەیەکی بڕاوە ئەو ئیدیعا و دەنگۆیانە ڕەتدەکەینەوە کە لە هەندێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبوونەتەوە سەبارەت بە دەرچوونی ڕێنمایی بۆ ڕێگریکردن لە خوێندکاران یان هێنانە بڕوانامهی دەرەوەیان لە هۆڵەکانی تاقیکردنەوە لەسەر بنەمای پڕۆژەی HEPIQ"، جەختیشی کردەوە کە "ئەم زانیارییانە هیچ بنەمایەکی ڕاستییان نییە و دوورن لە دروستی و باوەڕپێکراوی".
وەزارەت ڕوونی کردەوە کە "سیاسەتی پەسەندکراوی جێگیر و ڕوونە لەسەر بێبەشنەکردنی هیچ خوێندکارێک لە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان لەبەر هۆکاری دارایی یان ڕێکاری پەیوەندیدار بە پڕۆژە تەکنیکییەکان و سیستمە ئەلیکترۆنییەکان، و ڕێنمایی بەردەوامی ئاڕاستەی زانکۆ و کۆلێژە حکومی و ئەهلییەکان کردووە بە پێویستی ڕەچاوکردنی بارودۆخی مرۆیی و دارایی خوێندکاران و دابینکردنی هەموو ئاسانکارییەک بۆ مسۆگەرکردنی بەڕێوەچوونی پرۆسەی تاقیکردنەوەکان بە شێوەیەکی ڕەوان و بێ بەربەست".
وەزارەت "سەرسوڕمانی خۆی نیشان دا لە بڵاوبوونەوەی ئەم جۆرە پرۆپاگهندهنانه و ئەوەی لەلایەن یەکێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە گوتراوە بەبێ دڵنیابوونەوە لە سەرچاوە فەرمییەکان، بەهۆی ئەوەی ئەم بابەتە دەبێتە هۆی دروستکردنی دڵەڕاوکێ و شێواندنی کەشی ناوەندە ئەکادیمییەکان و زیانگەیاندن بە هەوڵەکانی دامەزراوە پەروەردەییەکان کە ئامانجیان دابینکردنی ژینگەیەکی فێرکاری سەقامگیر و پاڵپشتیکەرە بۆ خوێندکاران".
وەزارەت داوای کرد کە "پشت بە کەناڵە فەرمییەکان ببەسترێت بۆ وەرگرتنی زانیارییەکانی تایبەت بە کاروباری ئەکادیمی"، جەختیشی کردەوە کە "مافی یاسایی خۆی دەپارێزێت لە گرتنەبەری ڕێکارە پێویستەکان و دەست دەکات بە تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لە دژی هەر کەسێک کە زانیاری چەواشەکار بڵاوبکاتەوە کە زیان بە ناوبانگی دامەزراوەی خوێندن بگەیەنێت و سوکایەتی بە هەوڵەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و دامەزراوەکانی بکات، ئەمەش بەپێی یاسا کارپێکراوەکان و لەبەردەم لایەنە دادوەرییەکاندا".



