میسان – INA

فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای میسان، دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند کە ٢٥٠ گرام ماددەی (کریستاڵ) و ٢٧ دەنک حەبی هۆشبەری لە پارێزگاکەدا پێبووە و دەستی بەسەردا گیراوە.

فەرماندەیی پۆلیس لە ڕاگەیەندراوێکدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "مەفرەزەکانی بەشی کاروباری بازگەکان، لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکە ئەمنییەکانیان و ئەنجامدانی پشکنینی ورد لە دەروازەکانی چوونەژوورەوە و چوونەدەرەوەی پارێزگاکە، توانیویانە تۆمەتبارێک دەستگیر بکەن کە بڕێک ماددەی هۆشبەری پێبووە، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکاندایە بۆ بنبڕکردنی ئافاتی هۆشبەرەکان و بەهێزکردنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی."

ڕاگەیەندراوەکە ی خستووەتە ڕوو: "پرۆسەی دەستبەسەرداگرتنەکە بووەتە هۆی دۆزینەوەی ماددەی هۆشبەری کریستاڵ بە کێشی (٢٥٠) گرام، لەگەڵ (٢٧) دەنک حەبی هۆشبەر، سەرەڕای چەند ئامرازێک کە بۆ بەکارهێنان (کێشان) بەکاردێن."

جەختیشی کردەوە کە "تۆمەتبارەکە و کەرەستە دەستبەسەرداگیراوەکان ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار کراون بۆ گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی پێویست لە دژی،" هاوکات ئاماژەی بەوەش کرد: "هەوڵە ئەمنییەکان بۆ ڕاوەدوونانی بازرگانانی ماددەی هۆشبەر و ڕێگریکردن لە هەوڵەکانی قاچاخچێتی بەردەوامن، بە مەبەستی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری پارێزگاکە."