بەغدا – INA

دەستەی حەشدی شەعبی، ڕاسپاردنی عەلی عەقیلی وەک ڕاوێژکاری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئۆپەراسیۆنەکانی لە دەستەکەدا ڕاگەیاند.

بەپێی نووسراوێکی فەرمی کە لە سەرۆکایەتی دەستەکەوە دەرچووە و لە ڕاگەیەندراوێکدا دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، هاتووە: "فالح فەییاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، عەلی عەبدوڵا عەقیلی بۆ پۆستی ڕاوێژکاری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئۆپەراسیۆنەکان ڕاسپاردووە."

نووسراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە: "ڕاسپاردنەکە، سەرپەرشتیکردنی پرۆسەی فەکیکردن (جیاکردنەوەی پەیوەندی) و سەرلەنوێ ڕێکخستنەوەی لیواکانی (٣١٣، ٣١٤ و ٣١٥)ی سەر بە ئۆپەراسیۆنەکانی سامەڕا لەلایەن عەقیلییەوە لەخۆدەگرێت، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو ڕێکارە ڕێکخستن و کارگێڕییانەی کە تایبەتن بە پەرەپێدانی پێکهاتەی کارکردنی مەیدانی و بەرزکردنەوەی کارایی ئەدا."