نێودەوڵەتی – INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، تۆڕی هەواڵی "ئەکسیۆس" بڵاویکردەوە کە دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کاتی شێوێکدا لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا لە کۆشکی ڤێرسای، کۆپییەکی ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ ئێران واژۆ کردووە.
تۆڕی هەواڵەکە لە زاری چەند بەرپرسێکی ئەمریکییەوە ئاماژەی بەوە کردووە: "ترامپ خۆی بە شەخسی کۆپییەکی ڕێککەوتننامەکەی لە کاتی شێوێکدا لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسا لە کۆشکی ڤێرسای واژۆ کردووە، و وێنەیەکی ڕێککەوتننامە واژۆکراوەکەش بۆ ئێران و نێوەندگیرەکان نێردراوە."
