نێودەوڵەتی – INA

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی دەرەوەی ئێران واژۆکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ ئەمریکا و چوونە بواری جێبەجێکردنییەوە ڕاگەیاند.

ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "دەقی یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە بە فەرمی لەلایەن سەرۆکەکانی ئەمریکا و ئێرانەوە واژۆ کراوە."

ئەوەشی خستە ڕوو: "بڕیار دراوە کە یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکان بە شێوازی دیجیتاڵی واژۆ بکرێت."