بەغداد - INA
هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، پیرۆزبایی هاتنی ساڵی نوێی کۆچی کرد.
حەلبووسی لە پۆستێکدا لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتیی (X) کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاندووە: "بۆنەی هاتنی ساڵی نوێی کۆچی ١٤٤٨ و یادکردنەوەی کۆچی پیرۆزی پێغەمبەر (د.خ)، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی گەلی ئازیزی عێراق و تەواوی ئوممەتی ئیسلامی دەکەین؛ لە خودای گەورە و میهرەبان داواکارین ئەم ساڵە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ عێراقییەکان و وڵاتەکەمان بپارێزێت و ئاسایش و گەشەسەندنی پێ ببەخشێت."