وەرزش – INA

هەڵبژاردەی سعوودیە، بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ سێشەممە، لەگەڵ هاوتایە ئۆرۆگواییەکەی بە ئەنجامی ١-١ یەکسان بوو، لە سەرەتای ڕکابەرییەکانی هەردوو هەڵبژاردەکە لە چوارچێوەی کۆمەڵەی هەشتەمی جامی جیهانیی ٢٠٢٦دا.

هەڵبژاردەی سعوودیە لە خولەکی ٤١دا لە ڕێگەی عەبدولئیلا عەمری پێشکەوت، لەکاتێکدا ماکسی ئاراوخۆ توانی گۆڵی یەکسانبوونەوە بۆ ئۆرۆگوای لە خولەکی ٨٠دا تۆمار بکات.

بە بەدەستهێنانی ئەم ئەنجامە، هەر هەڵبژاردەیەک لە سەرەتای کاروانی خۆیدا لە کۆمەڵەی هەشتەمدا یەک خاڵی بەدەستهێنا، کە پێشتریش یاریی نێوان ئیسپانیا و کەیپ ڤێرد تێیدا بە بێ گۆڵ کۆتایی هاتبوو، بەمەش هاوکێشەکانی کۆمەڵەکە لە یەکەم گەڕەوە بە کراوەیی مانەوە.