نێودەوڵەتی – INA
بارەگای خاتەمی ئەنبیا-ی ئێرانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، داخستنی گەرووی هورمزی بەڕووی هاتوچۆی سەرجەم جۆرەکانی کەشتیدا ڕاگەیاند.
بارەگای ناوەندیی خاتەمی ئەنبیا، لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاندووە: "لە بەردەوامیی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر چەند ناوچەیەکی باشوور لە پارێزگای هورموزگان، لەم ساتەوە و بەهۆی نەبوونی ئاسایش لە ناوچەکەدا، داخستنی گەرووی هورمز بەڕووی سەرجەم جۆرەکانی کەشتیدا ڕادەگەیەنرێت، بە کەشتییە نەوتهەڵگرەکان و کەشتییە بازرگانییەکانیشەوە، و هەر جووڵە و هاتوچۆیەک لەو سنوورەدا دەکرێتە ئامانج."