بەغداد – INA
باڵیۆزخانەی ئەمریکا، داوا له هاولاتییه ئەمریکییهكانی لە عێراق کرد کە بەرزترین ئاستی وشیاری و سەرنجدانی خۆیان بپارێزن.
باڵیۆزخانەکە لەراگەیندراوەكەدا كه دهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) كهوت تێیدا هاتووه: "بەهۆی پێشهاتە هەرێمییەکانی ئەم دواییانەوە، ئاگاداری هاووڵاتیانی ئەمریکی لە عێراق دەکەین کە بەرزترین ئاستی وشیاری و سەرنجدانی خۆیان بپارێزن و بە بەردەوامی بەدواداچوون بۆ سەرچاوە هەواڵییە خۆجێییەکان بکەن،" هاوکات جەختیشی کردووەتەوە کە: "ڕەنگە بە شێوەیەکی لەناکاو و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە، پەککەوتنی گەشتەکان یان داخرانی مەودای ئاسمانی ڕووبدات."

