نێودەوڵەتی – INA
سوپای پاسدارانی ئێران، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕایگەیاند کە دوو کەشتییان کردووەتە ئامانج کە هەوڵیانداوە لە گەرووی هورمزەوە تێپەڕن.
هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران ئاماژەی بەوە کردووە: "دوو کەشتیی سەرپێچیکار کە بە شێوەیەکی نایاسایی هەوڵی تێپەڕبوونیان لە گەرووی هورمزەوە دەدا، کراونەتە ئامانج."
لەلایەکی تریشەوە، سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاندووە: "مووشەکێکمان ئاراستەی فڕۆکەیەکی جەنگیی جۆری (F-16) کردووە کە ئاسمانی ئاوەکانی کەنداوی عەرەبی بەزاندبوو، و ناچارمان کردووە ڕابکات."
