نێودەوڵەتی – INA
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، کۆبوونەوەیەکی لە ژووری ئۆپەراسیۆنەکان ئەنجامدا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بژاردەکانی وەشاندنی هێرشی نوێ بۆ سەر ئێران.
پێگەی "ئەکسیۆس" لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە گواستوویەتییەوە: "ترامپ لە ژووری ئۆپەراسیۆنەکان کۆبوونەوەیەک بەڕێوەدەبات بۆ تاوتوێکردنی بژاردەکانی وەشاندنی هێرشی نوێ بۆ سەر ئێران."
ئاماژەی بەوەش کردووە: "یەکێک لەو بژاردانەی لەبەردەم ترامپدایە، ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان و کورتخایەنە، بە مەبەستی گوشارخستنە سەر ئێران بۆ گۆڕینی هەڵوێستی لە دانوستانەکاندا."


