بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،نزار ئامێدی، سەرۆک کۆمار،داوای لێکۆڵینەوەی ورد پێویستن بۆ زانینی هۆکارەکانی ئەو ڕووداوە هاتوچۆییە دڵتەزێنەی کە لەسەر ڕێگای خێرا لە پارێزگای زیقار ڕوویدا کرد ، هاوکات سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی قوربانییان و کەسوکاریان کرد.
ئامێدی،لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە : بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی ئەو ڕووداوە هاتوچۆییە دڵتەزێنەمان پێگەیشت کە لەسەر ڕێگای خێرا لە پارێزگای زیقار ڕوویدا، کە بووە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی ژمارەیەک لە هاووڵاتییە ئازیزەکانمان.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە : سەرۆک کۆمار، پرسەو و هاوخەمی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی قوربانییان و کەسوکاریان و هەموو عێراقییەکان دەکات،هەروەک لە پەروەردگاری مەزن دەپاڕێنەوە،کە گیانی کۆچکردووان بە بەزەیی و لێخۆشبوونی خۆی شاد بکات، و سەبوری و ئارامی بدات بە کەسوکار و خۆشەویستانیان،و هیوای چاکبوونەوەی بەپەلەش بۆ برینداران دەخوازین.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : سەرۆک کۆمار، جەختی لەوە کردۆتەوە کە پاراستنی گیان و سەلامەتی هاووڵاتییان بەرپرسیارێتییەکی نیشتمانی و لەپێشینەیە، بۆیە داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین لێکۆڵینەوە پێویست و تەواو ئەنجام بدەن بۆ زانینی هۆکار و وردەکارییەکانی ڕووداوەکە، و سەرجەم ڕێکار و ئیجرائاتێک بگرنەبەر بۆ بەهێزکردنی ئاستی سەلامەتی هاتوچۆ، بە جۆرێک کە ببێتە هۆی ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە ڕووداوە ئازاربەخشانە.

