بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕۆژی یەکشەممە لە پارێزگای زیقاری عێراق زیاتر لە 20 کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی 20 کەسی تریش بریندار بوون.
ڕووداوەکە لە نێوان پاسێکی پڕ لە سەرنشین و تانکەرێکی سووتەمەنی لەسەر شاڕێیەکی سەرەکی قەزای بەتحای پارێزگای زیقار ڕوویداوە.
وەزارەتی تەندروستی عێراق دەڵێت، پاسێکی گواستنەوەی زیارەتکاران بووە کە لە لەسەر ڕێگای نێوان ناسریە و بەسرە، ڕووداوەکە ڕوویداوە و 21 کەس گیانیان لەدەستدا و 19کەسی دیکەش برینداربون.
ئۆفیسی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، سەرۆک وەزیران عەلی فالح ئەلزەیدی لە نزیکەوە و بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکە دەکات بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی خۆجێی پارێزگای زیقار و دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکانی. هەروەها پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری قوربانیان کردووە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان بەشێکی قوربانییەکان زیارەتکارانی ئێرانی بوون و لە نەجەف و کەربەلاوە بەرەو بەسرە دەڕۆشتن.


