بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،هەڵبژاردەی لاوان، ئامادەکارییەکانی خۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هاوتا ئوردنییەکەی لە یارییەکی دۆستانەدا کۆتایی پێهێنا، کە بڕیارە سبەی لە چوارچێوەی کەمپی مەشق و ڕاهێنانی ئێستایان لە شاری یەڵوەی تورکیا بەڕێوەبچێت.
یەکێتی تۆپی پێ لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە : یەکەی مەشقی هەڵبژاردەکە بە سەرپەرشتی ڕاهێنەر ئەحمەد سەلاح، بیری خستۆتە سەر لایەنە هونەری و تاکتیکییەکان، بەمەبەستی گەیشتن بە ئامادەیی تەواو بەر لە یارییە چاوەڕوانکراوەکە.
ئاماژەی بەوەشداوە : کە مەشقەکان بە ئامادەبوونی ، عەبدولڕەزاق ئەکرەم، ئەندامی دەستەی کارگێڕی یەکێتی تۆپی پێی عێراق بەڕێوەچوو، کە لە نزیکەوە چاودێری ڕەوتی مەشقەکانی کرد و لە ئامادەیی یاریزانەکان بۆ یارییە دۆستانەکەی داهاتوو دڵنیابووەوە.
راگەیەندراوەکەی یەکێتی تۆپی پێی عێراق ئەوەشی خستۆتەڕوو : دەستەی ڕاهێنەران سوور بوون لەسەر جێبەجێکردنی چەندین ڕاهێنانی تاکتیکی و چارەسەرکردنی هەندێک سەرنجی هونەری، لە کاتێکدا یاریزانان لە کاتی مەشقەکاندا ڕۆحییەتی بەرز و پابەندبوونێکی زۆریان نیشانداوە .



