بەغدا - INA

ئەمڕۆ یەکشەممە، عەدنان فەیحان،جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و شێخ حەمام حەمودی،سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق،جەختیان لەسەر گرنگی جێگیرکردنی سەقامگیری و بەهێزکردنی یەکگرتوویی هەڵوێستی نیشتمانی و پێویستی بەردەوامبوونی هەماهەنگی لە نێوان هێزە سیاسییەکاندا کردەوە، بە جۆرێک کە کارکردنی دامەزراوەکانی دەوڵەت بەهێز بکات.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە : عەدنان فەیحان،جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە شوێنی مانەوەی، پێشوازی لە شێخ حەمام حەمودی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق کرد.

وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : دۆخی سیاسی گشتی وڵات تاوتوێکرا، لەگەڵ خستنەڕووی دیارترین پێشهاتە ناوچەیییەکان و کاریگەرییەکانیان لەسەر واقیعی نیشتمانی.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : هەردوو لا،جەختیان لەسەر گرنگی جێگیرکردنی سەقامگیری و بەهێزکردنی یەکگرتوویی هەڵوێستی نیشتمانی و پێویستی بەردەوامبوونی هەماهەنگی لە نێوان هێزە سیاسییەکاندا کردەوە بۆ ئەوەی پشتیوانی لە کارکردنی دامەزراوەکانی دەوڵەت بکات و بەشدار بێت لە خێراکردنی ڕێڕەوەکانی بونیادنان و گەشەپێدان ، هەروەک جەختیشیان لەسەر ئەوە کردەوە کە قۆناغی ئێستا پێویستی بە خستنەپێشی بەرژەوەندی نیشتمانی و یەکخستنی هەوڵەکانە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان و جێگیرکردنی سەروەری و پاراستنی دەستکەوتە نیشتمانییەکان.