بەغدا - INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،باسم محەمەد خضیر عەبادی،وەزیری نەوت، لەرێگای ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەشداری لە کۆبوونەوەی ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت "ئۆپێک" کرد.

وەزارەتی نەوت لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە : "باسم محەمەد خضیر عەبادی"وەزیری نەوت،لەرێگای ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەشداری لە کۆبوونەوەی ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک) کرد.

هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : عەلی نزار، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) و محەمەد عەدنان، نوێنەری عێراق لە ئۆپێک، بەشداری کۆبوونەوەکەیان کردووە.