ههمهڕهنگ– INA
دەستەی ئۆتۆمبێلەکانی هۆڵەندا (RDW) کە خاوەنی تایبەتمەندیی زۆر توندە، بڕوانامەی دانپێدانانی فەرمی بەخشییە براندی "ئۆمۆدا و جایکۆ" دوای تێپەڕاندنی وردبینیی سیستمی بەڕێوەبردنی سەلامەتی (SMS) بەپێی مەرجەکانی UN/ECE R171 کە بە بەرزترین پێوەرەکانی سەلامەتیی ئۆتۆمبێل لە یەکێتیی ئەوروپادا دادەنرێن.
دەستەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، جەختی کردەوە کە "سیستمی بەڕێوەبردنی سەلامەتیی لێخوڕینی ژیرانەی تایبەت بەم براندە وەڵامدەرەوەی یەکێک لە بەرزترین پێوەرەکانی سەلامەتیی ئۆتۆمبێلە لە یەکێتیی ئەوروپادا، ئەمەش پێگەی وەک سەرکردەیەکی جیهانی لە بوارەکانی هاتوچۆی ژیرانەدا بەهێزتر دەکات."
ڕوونیشی کردەوە کە "ئۆمۆدا و جایکۆ دوای سەرکەوتنی لەم وردبینییەدا، گونجانی سیستمەکانی لێخوڕینی ژیرانەی پەسەندکراوی خۆی لەگەڵ پێوەرە نێودەوڵەتییەکانی سەلامەتی و کوالێتیدا سەلماند، کە سەلامەتیی کارکردن، سەلامەتیی ئەرکە دیاریکراوەکان (SOTIF)، سەلامەتیی ژیریی دەستکرد (AI)، و بەڕێوەبردنی تەواوی خولی ژیانی ئۆتۆمبێل دەگرێتەوە، دەستپێکردن لە قۆناغەکانی گەشەپێدانەوە تاوەکو کارکردنی کرداری لەسەر شەقامەکان."
ههروهها ئهوهیش هاتووه كهکە "ئەم دەستکەوتە بەرچاوە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی (ئۆمۆدا و جایکۆ)یە بەوەی لێخوڕینی ژیرانە نەک تەنها پێشکەوتووتر، بەڵکو بێوەیتر و ئارامتر بێت بۆ بەکارهێنەران لە سەرتاسەری جیهاندا."
ئەوەشی خستەڕوو کە "فراوانبوونی بەردەوامی براندەکە لە بازاڕە جیهانییەکاندا بەتایبەتی لە ئەوروپا، ڕوونادات مەگەر دوای پابەندبوون بە ڕێنماییە نێودەوڵەتییەکانی سەلامەتی کە بڕیارێکی سەرەکییە و دەستبەرداربوونی نییە."
ئۆمۆدا و جایکۆ بەردەوامن لە نمایشکردنی تەکنەلۆژیاکانی هاتوچۆی ژیرانەی خۆیان، لەوانەش سیستمی ڕاگرتنی زیرەکی زۆر پێشکەوتووی ئۆتۆمبێل (SIVP - Super Intelligent Valet Parking)، کە ڕێگە بە ڕاگرتنی خۆکارانە و بانگهێشتکردنی ئۆتۆمبێلەکە لە دوورەوە بە ڕێگەی مۆبایلی زیرەک دەدات، جگه لە ژووری لێخوڕینی زیرەک کە بە ژیریی دەستکرد پاڵپشتی دەکرێت (AI-powered intelligent cockpit)، و دیزاین کراوە بۆ دابینکردنی ئەزموونێکی لێخوڕینی سروشتیتر، تایبەتتر و پەیوەستتر.
لە ڕێگەی تێکەڵکردنی داهێنان لەگەڵ پێوەرەکانی سەلامەتیی دانپێدانراوی نێودەوڵەتی، "ئۆمۆدا و جایکۆ" ڕابەرایەتیی داهاتووی هاتوچۆی ژیرانە دەکەن لەگەڵ پێشکەشکردنی تەکنەلۆژیایەکی پێشکەوتوو و جێی متمانە لە یەک کاتدا.
دەستەی (RDW) کە دەسەڵاتێکی سەربەخۆی بڕوانامەبەخشینە و لە ژێر سەرپەرشتیی وەزارەتی گواستنەوەی هۆڵەندیدا کاردەکات، یەکێکە لە ڕێزلێگیراوترین دەستە ڕێکخەرەکان لە کەرتی ئۆتۆمبێل لە ئەوروپادا، و بڕوانامەکانی دانپێدانانێکی بەربڵاویان لە تەواوی یەکێتیی ئەوروپا و وڵاتانی ئەندام لە کۆمیسیۆنی ئابووریی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئەوروپا (ECE) هەیە، بەو پێیەی مەرجێکی سەرەکییە بۆ چوونە ژوورەوەی ئۆتۆمبێلەکان بۆ بازاڕی ئەوروپی.
سەبارەت بە ڕێنماییەکانی UN/ECE R171، یەکەم پێوەری تەکنیکیی یەکخراوە لە جیهاندا کە سیستمەکانی یارمەتیدانی پێشکەوتووی شۆفێر (ADAS) ڕێکدەخات، و ڕێنماییەکە مەرجی توند بۆ گەشەپێدانی تەکنەلۆژیاکانی لێخوڕینی ژیرانە، تاقیکردنەوەیان، بەرهەمهێنانیان سەرەڕای بەڕێوەبردنی تەواوی خولی ژیانیان دادەنێت.