🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

زیقار.. ٦ هەزار موکێبی حسێنی هەوڵەکانیان دەخەنە گەڕ بۆ خزمەتکردنی ئەو زیارەتکارانەی ڕوو لە کەربەلای پیرۆز دەکەن

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/22 19:38

زیقار - INA - زەهرا سەباح

پارێزگای زیقار جموجۆڵێکی تایبەت و هەوڵێکی چڕ بەخۆیەوە دەبینێت بۆ خزمەتکردنی ئەو کەسانەی ڕوو لە کەربەلای پیرۆز دەکەن؛ بەجۆرێک نزیکەی ٦ هەزار موکێبی خزمەتگوزاری لەسەر درێژایی ڕێگە سەرەکییەکان بڵاوبوونەتەوە، کە بە تەواوەتی ئامادەکراون بۆ دابینکردنی خۆراک، خواردمەنی، چاودێریی تەندروستی و حەوانەوە بۆ زیارەتکارانی ئەربەعینی ئیمام حسێن (سەلامی خوای لێبێت) بە شێوەیەکی شەوانەڕۆژی.

خزمەتکارێکی یەکێک لە موکێبەکان بە ناوی خەدیجە شەرێف، لە لێدوانێکدا بۆ وەکالەتی دەنگوباسی عێراقی (INA)، ڕوونیکردەوە: "کارکردن ڕۆژانە لە کاتژمێر دووی بەرەبەیانەوە دەستپێدەکات بە ئامادەکردنی نان، چا و و ژەمەکانی بەیانی و دابەشکردنیان بەسەر زیارەتکاراندا، تا دواتر ئامادەکارییەکان بۆ ژەمەکانی نیوەڕۆ و ئێوارە و دابینکردنی میوە و شەربەت دەستپێبکات"، جەختیشی کردەوە کە "پێشکەشکردنی میوانداری بەبێ پچڕان تا کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانی بەردەوام دەبێت."

لە لایەکی ترەوە، زیارەتکاری ئێرانی عەلی سۆڕەیح، لە لێدوانێکدا بۆ (INA)، ستایشی "خزمەتگوزارییە بەرزەکانی پێشکەشکراو بە زیارەتکاران"ی کرد و ئاماژەی بەوە دا کە "گەشتەکەی لە دەروازەی سنووریی شلامچەوە دەستیپێکردووە و لە ڕێگەی بەسڕە و تەنوومەوە گەیشتووەتە زیقار."

سۆڕەیح هاوکاریی هاوڵاتییان و وەڵامدانەوەی خێرای لایەنە ئەمنییەکانی بەرز هەڵسەنگاند لە دابینکردنی پاراستن و هۆکارەکانی ئاسوودەیی لە خۆراک، خواردمەنی و شوێنی حەوانەوە، و جەختی کردەوە کە "خاوەن موکێبەکان بە دڵسۆزییەکی گەورەوە خزمەتگوزارییەکانیان پێشکەش دەکەن کە گوزارشت لە ماناکانی بڕوا و ڕۆیشتن لەسەر ڕێبازی ئیمام حسێن و براکەی ئەبولفەزلی عەباس (سەلامی خوایان لێبێت) دەکات."

جگە لەوەش، زیارەتکار مەهدی یاسری بە (INA)ی ڕاگەیاند: "خزمەتکارانی ئیمام حسێن (سەلامی خوای لێبێت) لە چینوتوێژ و تەمەنە جیاوازەکان زوو ئامادەکاری بۆ ئەم بۆنەیە دەکەن"، ئاماژەی بەوەش کرد کە "بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما وای لە ژمارەیەکی زۆری زیارەتکاران کردووە لە شەواندا بەردەوام بن لە ڕێ كردن ، ئەمەش وای لە خاوەن موکێبەکان کردووە بە شێوەیەکی شەوانەڕۆژی بەردەوام بن لە کارکردن بۆ دەستەبەرکردنی سەرجەم پێداویستییەکانی زیارەتکارانی ڕووبەکەر بە کەربەلای پیرۆز."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)