بەغدا - INA
هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ چوارشەممە، لەگەڵ شاندی فرێکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمان، جەختیان لەسەر گرنگیی بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگی لە نێوان لایەنە سیاسییەکاندا کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه: "سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران هەیبەت حەلبووسی، پێشوازی لە شاندی فرێکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمان بە سەرۆکایەتیی پەرلەمانتار شاخەوان عەبدوڵڵا کرد."
له راگهیندراوهكهدا ئهوهیش هاتووه كه "لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی ژمارەیەک بابەت کرا کە تایبەتن بە کاری ئەنجومەنی نوێنەران، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر گرنگیی بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگی لە نێوان لایەنە سیاسییەکاندا، بە شێوازێک کە بەشدار بێت لە چالاککردنی هەردوو ڕۆڵی یاسادانان و چاودێریی ئەنجومەنەکە و پەسەندکردنی یاسا گرنگەکان."