بەغدا - INA
وەزیری گواستنەوە، وەهب سەلمان مەحەممەد حەسەنی، فەرمانێکی وەزاریی دەرکرد بە دوورخستنەوەی بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی هێڵی ئاسنینی عێراق، مەکی جابر ناسر، لە ئەرکی بەڕێوەبردنی کۆمپانیاکە.
بەپێی ئەو نووسراوهی كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه "پشتبەستن بە فەرمانی دیوانیی (٥٠)، و بەپێی نووسراوی ئهمانهی گشتیی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (ق/5/3/25542/5197) لە ٢٠٢٦/٧/٢١، ئەم بڕیارانەی خوارەوە دران:
یەکەم: مەکی جابر ناسر لە ئەرکی بەڕێوەبردنی کۆمپانیای گشتیی هێڵی ئاسنینی عێراق دووردەخرێتەوە.
دووەم: مەحەممەد حەبیب جەبر ڕادەسپێردرێت بە بەڕێوەبردنی ئەرکەکانی کۆمپانیای گشتیی هێڵی ئاسنینی عێراق بە وەکالەت.
سێیەم: فەرمانەکە لە بەرواری دەرچوونییەوە جێبەجێ دەکرێت.