بەغداد - INA
یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، کە یەکێتیی کەنداو دوو کورسی بە عێراق بەخشیوە لە خولی داهاتووی 2026/ 2027ی خولی پاڵەوانانی یانەکانی کەنداو.
یەکێتیی تۆپی پێی عێراق لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "یەکێتیی تۆپی پێی کەنداو، دوو کورسی بە یەکێتیی تۆپی پێی عێراق بەخشیوە لە خولی داهاتووی 2026/ 2027ی خولی پاڵەوانانی یانەکانی کەنداو".
له راگهیندراوهكه ئهوهیش هاتووه كه کە "یەکێتیی جامی کەنداو بۆ تۆپی پێ، کورسییەکانی عێراقی بۆ دوو کورسی زیادکرد لە پاڵەوانێتی داهاتووی یانە پاڵەوانەکاندا، دوای ئەوەی یانە عێراقییەکانی خستە نێو پۆلێنی A (یەکەم) کە مافی بەشداریکردنی بە دوو یانە هەیە".
دوای ئەوەش هاتووە "تیمی دهۆک لە خولی پێش پێشوودا لە هەمان پاڵەوانێتیدا سەرکەوتنی بەدەستهێنابوو، لە کاتێکدا زاخۆ گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتییەکەی ڕابردوو".