🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

فەریقی ڕوکن محەمەد قاسم فەهد وەک فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی دەستبەکاربوو

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/23 01:53

بەغدا - INA

فەریقی ڕوکن محەمەد قاسم فەهد بە شێوەیەکی فەرمی دەستبەکاربوونی لە پۆستی فەرماندەی هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیدا دەستپێکرد.

وەزارەتی ناوخۆ لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌: "لە باره‌گای فەرماندەییی هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی و بە ئامادەبوونی بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری ئاسایشی فیدراڵی فەریق سمکۆ نازم ئەمین و ژمارەیەک لە فەرماندەی تیپەکان و ئەفسەران و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی و ئامرییەت و بەشەکان، مەراسیمی وەرگرتنی پۆستی فەرماندەی هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی لەلایەن فەریقی ڕوکن محەمەد قاسم فەهدەوە بەڕێوەچوو، وەک شوێنگرەوەی فەریقی ڕوکن سەعد خەلەف بەدر."

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، فەریقی ڕوکن فەهد، شانازیی خۆی بە وەرگرتنی ئەم ئەمانەتە نیشتمانییە دەربڕی و جەختی کردەوە کە "قۆناغی داهاتوو درێژپێدەری کاروانی ئاوەدانکردنەوە و پەرەپێدان دەبێت، هاوکات بەرزکردنەوەی توانای دامەزراوەیی و مەیدانی، و بەهێزکردنی بەهاکانی پیشەیی و دیسپڵین و کارکردن بە ڕۆحی یەک تیم، بە شێوەیەک کە بگونجێت لەگەڵ ڕێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ و داواکارییەکانی ڕۆڵەکانی گەلی عێراق."

ستایشی ڕۆڵی گەورەی فەریقی ڕوکن سەعد خەلەف بەدری کرد لە ماوەی فەرماندەییکردنی هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیدا، و ئەو دەستکەوتە جۆرییانەی لە سەردەمی ئەودا بەدەستهاتوون کە بەشدارییان کردووە لە بەهێزکردنی ئامادەییی ئەم دامەزراوە ئاسایشییە دێرینە و پەرەپێدانی تواناکانی لە بوارە جیاوازه‌كاندا.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)