🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ئەنسارولڵا (حوسییەکان): بە موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئۆپەرسیۆنێکمان ئاڕاستەی دوو کەشتیی نەوتیی سعودیی کرد

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/23 02:11

نێودەوڵەتی – INA

بزووتنەوەی ئەنسارولڵا (حوسییەکان) ئەنجامدانی ئۆپەرسیۆنێکی بە موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) ڕاگەیاند کە دوو کەشتیی نەوتیی سعودیی کردبووە ئامانج.

یاحیی سەریع، وتەبێژی ئەنسارولڵا لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: "ئۆپەرسیۆنێکی سەربازیی تایبەت دوو کەشتیی نەوتیی سعودیی کردە ئامانج، کە یەکێکیان بە ناوی (ENCELIA) و ئەوی دیکەیان (LAYLA) بوو، بەهۆی پێشێلکردنی بڕیاری قەدەغەکردنی هاتووچۆوە."

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌: "پرۆسەی بەئامانجگرتنەکە بە چەندین موشەکی بالیستی و کروز و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجامدرا و پێکانەکان ورد بوون،" هەروەها جەختیشی کردەوە کە "هێزە چەکدارەکان بەردەوام دەبن لە ئۆپەرسیۆنە دەریاییەکانیان دژ بە سعودییە و بەردەوامن لە سەپاندنی هاوکێشەی 'گۆشەگیرکردن بەرامبەر گۆشەگیرکردن'."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)