نێودەوڵەتی – INA
فەرماندەییی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم)، ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستپێکردنی ئەنجامدانی هێرشی زیاتری بۆ سەر ئامانجە سەربازییەکانی ئێران ڕاگەیاند.
فەرماندەییی ناوەندی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئاژانسی دەنگوباسی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ئاماژەی بەوە کردووە: "لە کاتژمێر ٥:٣٠ی ئێوارە بە کاتی کەناراوەکانی ڕۆژهەڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکان، هێزەکانی ئەمریکا بە ڕێنمایی فەرماندەی گشتی دەستیان کرد بە ئەنجامدانی هێرشی زیاتر بۆ سەر ئامانجە سەربازییەکانی ئێران."
ئهوهیش هاتووه كه: "مەبەستی ئەم ئەرکە بەردەوامبوون دەبێت لە لاوازکردنی زیاتری تواناکانی ئێران بۆ هەڕەشەکردن لە دەریادەوانانی مەدەنی و کەشتییە بازرگانییەکان کە بە ئاوە هەرێمییەکاندا تێدەپەڕن."