🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

گه‌شتی ئاسمانی ڕێڕەوی کاتی بۆ به‌ستنه‌وه‌ی ئاسمانیی نێوان بەغدا و تاران دەستنیشان دەکات

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/23 02:11

بەغدا – INA

کۆمپانیای گشتیی خزمەتگوزارییەکانی ئاسمانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستنیشانکردنی چەند ڕێڕەوێکی کاتیی بۆ پەیوەندیی ئاسمانیی نێوان بەغدا و تاران ڕاگەیاند.

وەزارەتی گواستنەوە لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌: "کۆمپانیای گشتیی خزمەتگوزارییەکانی گه‌شتی ئاسمانی ئاگادارییەکی فەرمیی بۆ چاودێرانی ئاسمانی (NOTAM) بڵاوکردەوە کە دەستنیشانکردنی ڕێڕەوی ئاسمانیی نوێی کاتیی بۆ گەیشتن و بەجێهێشتن لەخۆدەگرێت کە ناوچەی زانیارییەکانی فڕین لە بەغدا و ناوچەی زانیارییەکانی فڕین لە تاران بەیەکەوە دەبەستێتەوە، ئەم ڕێکارەش لە ئەمڕۆ ٤ی گەلاوێژی ۲٠۲٦ەوە چووەتە بوار و جێبەجێکردنەوە."

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە ئەحمەد عەماد ئەحمەد، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە جەختی کردەوە کە "دەستنیشانکردنی ئەم ڕێڕەوانە لەسەر بنەمای هەماهەنگیی ڕاستەوخۆ و لێکتێگەیشتنی هاوبەشی کەشتیوانی بووە بە مەبەستی ڕێکخستنی جووڵەی ئاسمانی و ئاسانکاری لە ڕوانبەریی گەشتەکان لە نێوان هەردوو ناوچەکەدا، بە شێوەیەک کە دەستەبەری بەرزکردنەوەی توانای کارکردنی کواڵتیی ئاسمانیی عێراق و کەمکردنەوەی کاتی فڕین و مەسرەفی سووتەمەنی بۆ کۆمپانیا گواستەرەوەکان بکات."

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌: "ئەم ڕێکارە لە چوارچێوەی نەخشە ستراتیژییەکاندا دێت کە کۆمپانیای گشتیی خزمەتگوزارییەکانی کەشتیوانیی ئاسمانی جێبەجێیان دەکات بۆ نوێکردنەوەی بەڕێوەبردنی جووڵەی ئاسمانی و پەرەپێدانی تۆڕی ڕێگا ئاسمانییەکانی عێراق، بە شێوازێک کە ئاسایشی ئاسمانی بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییە پەسەندکراوەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی تەندروستیی مەدەنی (ICAO) بەهێز بكات و پێگەی عێراق وەک ڕێڕەوێکی ئاسمانیی زینوو و ئارام لە ناوچەکەدا بچەسپێنێت."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)