ههولێر - INA
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد و لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق ئاڵوگۆڕ کرا.
نووسینگهی راگهیندنی سهرۆكی ههرێم لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه:" سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد".
ههروهها ئهوهیش هاتووه كه "لە کۆبوونەوەکەدا وێڕای جەختکردنەوە لە بەهێزترکردنی پهیوهندییهکانی هەرێمی کوردستان و فهرهنسا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە تاووتوێ کرا و بیروڕاش لەبارەی گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق ئاڵوگۆڕ کرا".
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، سەرۆکی حکوومەت جەختی لە پێویستیی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکان بە هەستێکی بەرپرسیارانە و کۆتاییهێنان بە چەقبەستوویی پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان کردەوە.
هەروەها گفتوگۆ لەبارەی گرنگیی پشتیوانیکردنی حکوومەتی فیدراڵ کرا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگ و ئاڵنگارییە ئەمنی و ئابووری و داراییەکان.