بەغدا – INA
سەرۆکی دەستەی دەروازە سنورییەکان، فەریق عومەر عەدنان وەئیلی، لە میانی بەسەرکردنەوەی دەروازەی سنوریی زڕباتییەدا، جەختی کردەوە لە خستنەگەڕی سەرجەم تواناکان بۆ پێشوازیکردن لە سەردانیکارانی چلهی ئیمام حسێن (سەلامی خوای لێ بێت).
دەستەی دەروازە سنورییەکان لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه: "سەرۆکی دەستەی دەروازە سنورییەکان فەریق عومەر عەدنان وەئیلی، بەسەرکردنەوەیەکی مەیدانی بۆ دەروازەی سنوریی زڕباتییە لە پارێزگای واسیت ئەنجام دا، بە مەبەستی ئاگاداربوون لە ئامادەکارییەکانی دەروازەکە و فەرمانگە کاراکانی ناویدا بۆ پێشوازیکردن لە سەردانیکارانی بەشداربوو لە یادکردنەوەی زیارەتی چلهی ئیمام حسێن (سەلامی خوای لێ بێت)."
ههروهها ئهوهیش هاتووه كه "وەئیلی لە میانی سەردانەکەدا جەختی کردەوە لە تەرخانکردنی تەواوی تواناکان و پشتیوانیی پێویست بۆ ئاسانکاریی هاتنەژوورەوە و چوونەدەرەوەی سەردانیکاران و دەستە (مواکب)ە حسێنییەکان بە شێوازێک کە شایستە بێت بە تایبەتمەندیی ئەم بۆنە ئایینییە، و دەستەبەرکردنی ڕەوانیی جووڵەکە بە بێ دواکەوتن."
له راگهیندراوهكهدا ئهوهیش هاتووه كه: "هەروەها سەرۆکی دەستەکە کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی لەگەڵ سەرجەم فەرمانگە کاراکانی دەروازەکە ئەنجام دا، و تێیدا جەختی کردەوە لە پابەندبوون بە ڕووبەرەکانی کارکردن بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکان بە ڕەوانییەکی بەرزەوە، کە هاوشان بێت لەگەڵ پرۆسەکانی پشکنین و وردبینی بۆ هاتوان."
ئاماژەشی بەوە کرد کە "دەستەی دەروازە سنورییەکان بەردەوامە لە پابەندبوون بە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کە تایبەتن بە زیارەتی چلهی ئیمام حوسێن (س)، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەت و فەرمانگە پشتیوانەکان، و کارکردن بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە سەردانیکاران."

