بەغداد – INA

ڕیاز تەمیمی، ئەندامی کۆمیسیۆنی دارایی لە پەرلەمانی عێراق جەختی کردەوە لەوەی عێراق بە قەیرانێکی ئابووریدا تێپەڕدەبێت کە سەرجەم دامەزراوەکانی دەوڵەتی گرتووەتەوە، هاوکات داوای لە هێزە سیاسییەکان کرد پشتیوانی لە حکومەت بکەن بۆ تێپەڕاندنی قۆناغی ئێستا.

تەمیمی لە بەرنامەی (المحاید) کە لە کەناڵی "العراقیة الإخباریة" پەخش دەکرێت و دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بڵاویكرده‌وه‌ وتێیدا رایگه‌یاند: "عێراق پێشتر قەیرانی وای بەخۆیەوە نەدیوە، لە ۲٨ی شوباتی ۲۰۲٦ەوە نەوت هەناردە نەکراوە،" ڕوونیشی کردەوە کە "حکومەتی پێشوو قەرزارییەکی ڕاستەقینەی ڕادەستی حکومەتی ئێستا کردووە کە دەگاتە ٢١٦ ترلیۆن دینار (١١٠ ترلیۆن دیناری قەرزی ناوخۆیی و ١٠٦ ترلیۆن دیناری قەرزی کۆمپانیا و بەڵێندەران)، سەرەڕای ١٠ ملیار دۆلار قەرزی دەرەکی."

ناوبراو وتیشی: "کۆمیسیۆنی دارایی پەرلەمان کار دەکات بۆ زیادکردنی داهاتەکان بە مەبەستی پشتیوانیکردنی حکومەت،" ئاماژەی بەوەش دا کە "حکومەت لە سێبەری ئه‌م قەیرانەدا ناتوانێت مووچە بدات، لە مووچەی مانگی تەممووزدا تەنیا ٣ ترلیۆن دیناری کۆکردووەتەوە."

تەمیمی داوای لە هێزە سیاسییەکان کرد "پشتیوانی لە حکومەت بکەن بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکە،" و جەختیشی کردەوە کە "ململانێ لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا هەڵەیە، و عێراق پێویستی بە پشتیوانیی وڵاتانی دراوسێ هەیە."

ڕوونیشی کردەوە کە "سەرۆک وەزیران جەختی لەسەر پابەندبوونی عێراق کردووەتەوە بە دەستبەسەرداگرتنی چەک لەلایەن دەوڵەتەوە،" ئاماژەی بەوەش کرد کە "هیچ پانووڕێک (بیانوویەک) نییە بۆ بوونی چەک لە دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەت، و دیپلۆماسی و دیالۆگ ڕێگەی گەیشتنن بە لێکتێگەیشتنەکان."