بەغدا – INA
چوارچێوەی هەماهەنگی، پێزانینی هەبوو بۆ ئەو گەشتە دەرەکییانەی کە حکومەت ئەنجامیان دەدات، و لە کاتێکدا پشتیوانیی خۆی بۆ هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و دۆسیەی هێشتنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا دووپات کردەوە، جەختیشی کردەوە لە ڕەتکردنەوەی بەکارهێنانی خاکی وڵاتان بۆ دەستدرێژیکردنە سەر وڵاتانی تر.
چوارچێوەی هەماهەنگی،لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه :"چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە (٢٨٥)ی خۆی، ئێوارەی رۆژی دووشەممە، لە نوسینگەی سەرۆکی هاوپەیمانیی ئەساسی عێراقی، محسن مەندەلاوی، بە ئامادەبوونی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، عەلی زەیدی ئەنجام دا،" و سەرنجی بۆ ئەوەش ڕاکێشا کە "سەرۆک وەزیران ئەنجامی سەردانە دوایینەکەی بۆ تاران-ی پایتەختی ئێران و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردە ئێرانییەکان خستە ڕوو، لە بەرامبەردا سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی گەشتە دەرەکییەکانی حکومەت و ڕۆڵی لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لە ئاستە جیاوازەکاندا بەرز نرخاند."
ههروهها ئهوهیش هاتووه كه "چوارچێوەی هەماهەنگی هەڵوێستی نەگۆڕی خۆی دەربڕی لە پشتیوانیکردنی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، و بەهێزکردنی هەوڵەکانی حکومەت لە دۆسیەی هێشتنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا."
بەپێی راگهیندراوهكه، چوارچێوەی هەماهەنگی جەختی کردەوە لە ڕەتکردنەوەی بەردەوامی بۆ بەکارهێنانی خاکی وڵاتان لە دەستدرێژیکردنە سەر وڵاتانی تر، و ڕۆچوونی هەموان لە ململانێیەکدا کە خزمەتی هیچ لە لایەنەکان ناکات.
چوارچێوەی هەماهەنگی سڵاوی ئاڕاستەی کۆمەڵانی سەردانیکاران کرد کە بەرەو پارێزگای کەربەلای پیرۆز بەپێ دەڕۆن، و داوای لە هەمووان کرد وانە لە داستانی نەمرانەی تەف (کەربەلا) وەربگرن.


