بەغدا - INA

ئەمڕۆ دووشەممە، لێژنەی نەوت و غاز و سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی عێراق بە سەرۆکایەتیی هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی تەمەن، کۆبوونەوەیەکی فەرمیی لەگەڵ باسم محەمەد خوزەیر، وەزیری نەوتی عێراق ئەنجامدا.

لە ڕاگەیەندراوێکی لێژنەی نەوت و غاز و سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی عێراق، کە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، هاتووە کە:"لێژنەی نەوت و غاز و سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی عێراق بە سەرۆکایەتیی هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی تەمەن، کۆبوونەوەیەکی فەرمیی لەگەڵ باسم محەمەد خوزەیر، وەزیری نەوتی عێراق ئەنجامدا".

ئاماژەی بەوەشکرد کە، "لە سەرەتای دیدارەکەدا، وەفدی لێژنەکە پیرۆزبایی گەرمیان پێشکەشی وەزیری نەوت کرد بە بۆنەی دەستبەکاربوونی لە کابینەی نوێی حکومەتی عێراقدا".

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لەكۆبوونەوەكەدا ، "وەزیری نەوت روونکردنەوەیەکی فراوانی پێشکەش بە لێژنەکە کرد دەربارەی ئەو ڕێککەوتن و یاداشتنامە لێکتێگەیشتانەی کە لە بواری نەوت و وزەدا لە نێوان حکومەتی عێراق و کۆمپانیا ئەمریکییەکان واژۆ کراون، بەتایبەت ئەوانەی کە لە میانی سەردانی وەفدی حکومەت بۆ ئەمریکا ئەنجام درابوون ، ئامەژەشی دا بەو ڕێکەتنامەیەی کەلەنێوان عێراق وتورکیا واژۆ کراوە کە تایبەتە بە هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە رێگای بەندەری جەیهان لە تورکیا وکاریگەریی شەری ئەمریکا و ئێران وداخستی گەرووی هورمز لە سەر ڕێژەی گاز" .

ئاماژەی بەوەشکرد کە، "لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی لێژنەی نەوت و غاز، هەرێم کەمال ئاغا، ئاماژەی بەوە کرد کە لێژنەکەیان لە پەرلەمانی عێراق هەستاوە بە پێکهێنانی چەند لێژنەیەکی تایبەت بە مەبەستی ئەنجامدانی بەدواداچوون بۆ کارەکانی هەریەک لە کۆمپانیاکانی بەسرە و زیقار". ئاماژەی بەوەشکرد کە، "هەروەها جەختیشی لەوە کردەوە کە لە هەمان کاتدا لێژنەیەکی کاتیی تر پێکهێنراوە بۆ بەدواداچوونی ورد بۆ ئەو (50,000) پەنجا هەزار بەرمیل نەوتەی کە لە هەرێمی کوردستان بەرهەم دەهێنرێت و بۆ ناوخۆ بەکاردەهێنرێت، بە ئامانجی سەرەکیی دابەزاندنی نرخی بنزین بە نرخی پالپشتیکراو بۆ هاووڵاتییان لە هەرێمی کوردستان".

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد کە، "لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، جەخت لەسەر گرنگیی بەهێزکردنی هەماهەنگیی هاوبەش لە نێوان لێژنەی نەوت وگاز و وەزارەتی نەوت بەمەبەستی برەودان بە ڕۆڵی تەواوکاری لە نێوان دەسەڵاتی یاسادانان و دەسەڵاتی جێبەجێکردندا کرایەوە، و لێژنەی نەوت و غاز هیوای سەرکەوتنیان بۆ وەزیری نەوت خواست لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیدا لە پێناو خزمەتکردنی هاووڵاتییان و بەرژەوەندیی گشتیی دەوڵەتدا".