بەدواداچوون - INA

ئەمڕۆ هەینی دەسەڵاتی گواستنەوەی سعودیە ڕایگەیاند كە كەشتیی NCC MASA لەكاتی گەشتكردن لە دەریای سووردا كراوەتە ئامانج.

لە بەیاننامەیەكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گواسترایەوە و دەسەڵاتەكە ڕایگەیاندووە : كەشتییە سعودیەكەی NCC MASA لەكاتی گەشتكردن لە دەریای سووردا كراوەتە ئامانج، ڕوونیشیكردووەتەوە كە هێرشەكە زیانێكی كەمی بە ناوپۆشی كەشتییەكە گەیاندووە، هەروەها كەشتییەكە بەردەوام بووە لە گەشتەكەی بۆ شوێنی مەبەست دوای دڵنیابوون لە سەلامەتی كەشتییەكە و تیمەكەی.

ئاماژە بەوەشكراوە : بەردەوامی ئەم هێرشانە پێشێلكردنی یاسا و ڕێككەوتننامە نێودەوڵەتییەكانە كە گەرەنتی سەلامەتی كەشتییە بازرگانییەكان و تیمەكانیان دەكەن.