بەغدا- INA
ئەمڕۆ هەینی دەستەی كەشناسی پێشبینی كرد پلەكانی گەرما لە ماوەی هەفتەی داهاتوودا كەمببێتەوە.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : پێشبینییەكانی ڕێكخراوی كەشناسی ئاماژە بە لێشاوی بارستەیەكی هەوای مامناوەند بەرەو عێراق و ناوچەكە لە باشووری ئەوروپا لە ماوەی هەفتەی داهاتوودا دەكات، كە دەبێتە هۆی دابەزینی پلەكانی گەرما بۆ كەمێك لە خوار ئاستی مامناوەندی بۆ ئەم كاتەی ساڵ.
دەستەكە ئاماژەی بەوەشكردووە بەپێی بەیاننامەكە : پێشبینییەكان ئاماژە بە پلەكانی گەرما ناكەن كە بگاتە پەنجاكان (سێلسیوس) لە سەرتاسەری وڵاتدا تا كۆتایی ئەم مانگە، لەگەڵ بەردەوامبوونی چاودێریكردنی نوێكاری لە كەشوهەوا ، ئەم دابەزینە كاتی دەبێت، لە ناوەڕاستی هەفتەدا چڕ دەبێتەوە، پێش ئەوەی پلەكانی گەرما وردە وردە بەرەو كۆتایی هەفتە دووبارە بەرزببنەوە.
ڕوونیشیكردووەتەوە : كاریگەری دابەزینەكە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور و ڕۆژئاوای وڵات زیاتر بەرچاو دەبێت، كە كەش و هەوا كەمتر گەرم دەبێت، لەكاتێكدا كەمبوونەوەی لە ناوچەی باشوور سنووردار دەبێت بە پلەیەكی كەم، لەگەڵ بەردەوامبوونی بارودۆخی گەرمی هاوین.