بەدواداچوون - INA

ئەمڕۆ هەینی ئەنجومەنی دەوڵەتانی ئەندام لە دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەكان بڕیاریدا كەریم خان سەرۆكی داواكاری گشتی لە كارەكەی دووربخاتەوە.

چەند سەرچاوەیەكی دیپلۆماسی بە ئاژانسی فرانس پرێسیان ڕاگەیاندووە، زیاتر لە 80 وڵاتی ئەندام لە كۆی 125 وڵاتی ئەندام لە دەنگدانێكی نهێنیدا لە میانی كۆبوونەوەیەكی دەرگا داخراودا لە بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیویۆرك بۆ كۆتاییهێنان بە ئەركی ئەو هاووڵاتییە بەریتانییە دەنگیان داوە. بۆ دەركردنی زۆرینەی سادەی 63 دەنگ پێویست بوو.

بەگوێرەی سەرچاوەیەك، تەنها 13 وڵات دەنگیان بە مانەوەی لە پۆستەكەیدا داوە.