بەدواداچوون - INA
ئەمڕۆ هەینی دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ئەمریكا دووپاتیكردەوە كە ئێران هێشتا ئامادە نییە ڕێككەوتنێك بكات.
ترەمپ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ كردووە و و ڕایگەیاندووە : ئێران هێشتا ئامادە نییە ڕێككەوتنێك ئەنجام بدات، لە هەمان كاتدا بەردەوامیی پەیوەندییەكانی لەگەڵ تاران و ئەگەری دانوستانەكانی دووپاتكردەوە.
ترامپ ووتیشی: ئێران چیتر ئەو هەڕەشەیە ناكات كە چەند مانگێك لەمەوبەر هەیبووە، ئەمەشی بۆ داكشانی توانا سەربازییەكانی دەگەڕێنێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەمریكا لەبەردەم دوو بژاردەدایە سەبارەت بە ئێران، ئەوانیش بەردەوامبوون لە هێرشەكان و لەناوبردنی تواناكانی یان گەیشتن بە ڕێككەوتن، ئاماژەی بەوەشكرد سەرۆكەكانی ڕوسیا و چین دڵنیایان كردەوە كە وڵاتەكانیان چەك بۆ ئێران دابین ناكەن.
ترامپ دووپاتی كردەوە : كە هێشتا هیچ بڕیارێكی لەبارەی ئەنجامدانی هێرشە گەورەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران نەداوە.

