بەدواداچوون – INA
ئەمڕۆ دووشەممە، کۆشکی باکینگهام، ڕایگەیاند کە شا تشارڵزی سێیەم، شای بەریتانیا، ئاندی بێرنهامی وەک سەرۆک وەزیران دەستنیشان کردووە، ئەمەش دوای ئەوەی کیر ستارمەر بە فەرمی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش کرد.
لە ڕاگەیەندراوێکی کۆشکەکەوە هاتووە: "پەرلەمانتار ئەندرۆ بێرنهام، پێشنیارەکەی شای قبوڵ کرد و دەستی ماچ کرد لەکاتی دەستنیشانکردنیدا وەک سەرۆک وەزیران"، هاوكات ئاماژەی بەوەشکردووە کە "شا داوای لێکردووە حکومەتی داهاتوو پێکهێنێت".

