بەغدا – INA

نزار ئامێدی،سەرۆک کۆمار و هەیبەت حەلبووسی،سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،جەختیان لە گرنگی پشتیوانیکردنی پرۆسەی بنیاتنان و چاکسازی و بەردەوامبوونی هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی کردەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمار،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ یەکشەممە، نزار ئامێدی،سەرۆک کۆمار لە بەغدا پێشوازی لە هەیبەت حەلبووسی،سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کرد، لە دیدارەکەدا پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنی وڵات و ڕێگاکانی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری تاوتوێ کران.

وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێدا : "

جەخت کرایەوە لەسەر گرنگی ڕۆڵ بینین لە نێوان سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی نوێنەران، بە جۆرێک کە کارکردنی دامەزراوە دەستوورییەکان بەهێز بکات، و بەشدار بێت لە پشتیوانیکردنی پرۆسەی بنیاتنان و چاکسازی، و بەردەوامبوونی هەوڵە نیشتمانییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و چەسپاندنی بنەماکانی پاکیی و شەفافییەت،لە ڕێگەی پشتیوانیکردنی دامەزراوە چاودێری و دادوەرییەکانەوە، بە مەبەستی گەڕاندنەوەی سامانی گشتی و لێپرسینەوە لەو کەسانەی تێوەگلاون لە دۆسیەکانی گەندەڵیدا، بە جۆرێک کە سامانی گشتی بپارێزێت و متمانەی هاووڵاتییان بە دامەزراوەکانی دەوڵەت بەهێز بکات.

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە: لە دیدارەکەدا تاوتوێی پێشهاتەکانی دۆخی هەرێمایەتی و ئەو گۆڕانکارییانەی ناوچەکە پێیدا تێپەڕ دەبێت کرا و هەوڵەکانی دوورخستنەوەی عێراق لە کاریگەرییەکانی قەیرانی ناوچەکە، بە جۆرێک کە سەروەری و بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی بپارێزێت.