بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،وەزارەتی دەرەوە، ڕایگەیاند کە ،عەلی زەیدی،سەرۆک وەزیران کۆتایی ئەم هەفتەیە سەردانی ئێران دەکات و چەند یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن لە بوارەکانی هاریکاری هاوبەش واژۆ دەکات.
وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاند: "محەمەد حوسێن بەحرلعلوم، بریکاری وەزارەتی دەرەوە بۆ پەیوەندییە دووقۆڵیەکان لە بارەگای وەزارەت پێشوازی لە ،محەمەد کازم ئال سادق ، باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق کرد.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە : هەردوولا پەیوەندییە دووقۆڵیەکانی نێوان عێراق و ئێران و خشتەی کاری سەردانی چاوەڕوانکراوی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ تارانی پایتەختی ئێران لە کۆتایی ئەم هەفتەیە تاوتوێکرد، هەروەک ئامادەکارییە بەردەوامەکان بۆ سەردانەکە، لەوانەش واژۆکردنی چەند یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن لە بوارەکانی هاریکاری هاوبەش،بە شێوەیەک کە پەیوەندییە دوولایەنەکان بەهێز بکات و خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو وڵات بکات.

