نەینەوا - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری پارێزگای نەینەوا رایگەیاند : کە کارەکانی نۆژەنکردنەوی شوێنەواری حەزەر ، یارمەتیدەرن لە پاراستنی چەندین هێمایی مێژوویی.
هەروەک جەخت لەسەر گرنگی تەواوکردنی پڕۆژەکانی نۆژەنکردنەوەی دەکەنەوە بۆ پاراستنی لە کاریگەرییەکانی کات و ژینگەیی،کە هاوکات ڕاگری کۆلیژی شوێنەوار لە زانکۆی مووسڵ ئاماژەی بەوە دەکات کە شارەکە نوێنەرایەتی ناوەندێکی ئابووری و مێژوویی دیار دەکات کە هونەری میزۆپۆتامیا و کاریگەرییە جیهانییەکان تێکەڵ دەکات، ئەمەش لە ناو دڵنیاییە ناوخۆییەکاندا کە سەقامگیریی ئەمنی بووەتە هۆی چالاککردنی جموجۆڵی گەشتیاری بۆ ئەو شارە.
عەلا عامر عاسی،بەرپرسی یەکەی پشکنین لە شوێنەواری نەینەوا،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی وت: دوایین کاری نۆژەنکردنەوە و چاکسازی بۆ شاری حەزەر لەلایەن تیمێکی ئیتاڵی و بە پاڵپشتی ڕێکخراوی (ALIPH) ئەنجامدرا، کە بریتی بوو لە نۆژەنکردنەوەی ژمارەیەک شوێنی بەردین و بەشێک لە دیوارەکانی شوێنەوارەکە.
وتیشی: یەکەمین کاری هەڵکۆڵین لە شارەکە لەلایەن تیمێکی ئەڵمانییەوە لە نێوان ساڵانی 1907 و 1911 ئەنجامدرا، کە بووە هۆی ئاشکراکردنی پەرستگاکە و دامەزراوە سەرەکییەکانی، لەکاتێکدا کاری چاکسازی لە پەنجاکانی سەدەی ڕابردوو بەردەوام بوو، پێش ئەوەی شارەکە دووچاری زیانی گەورە بێت بەهۆی پەلامارەکانی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان کە شوێنەوارەکانیان کردە ئامانج.
عاسی، ئاماژەی بەوەشکرد: کارەکانی نۆژەنکردنەوە لە ساڵی 2022 دەستی پێکردەوە و ژمارەیەک دیوار و تابلۆی بەردین و شورای لەخۆگرتبوو، بەڵام لە ساڵی 2024 وەستاوە،و جەختیشی کردەوە کە شارەکە پێویستییەکی زۆری بە تەواوکردنی پڕۆژەکانی نۆژەنکردنەوە و چاکسازی هەیە بۆ پاراستنی شوێنەکانی شوێنەوارەکان لە کاریگەرییەکانی کات.
لە لای خۆیەوە ڕاگری کۆلیژی شوێنەوار لە زانکۆی مووسڵ، د. یاسمین عەبدولکەریم بە (INA)ی ڕاگەیاند : حەزەر، کە بە مێژوویی بە (شانشینی عەرەبایا) ناسراوە، بە یەکێک لە دیارترین شوێنەواری پارێزگای نەینەوا دادەنرێت، بەهۆی ئەو گرنگییە مێژوویی و شارستانییەی کە دەگەڕێتەوە بۆ نیوەی دووەمی هەزارەی یەکەمی پێش زایین.
دەشلێت : شارەکە بەهۆی پێگە ستراتیژییەکەیەوە لەسەر ڕێگای بازرگانی وشکانی گەشەی کرد کە نیمچە دوورگەی عەرەبی بە شام و باکووری عێراقەوە بەستۆتەوە، ئەمەش وایکردوە ببێتە ناوەندێکی ئابووری گرنگ،جگە لە پێگە ئایینی و سیاسییەکەی.
عەبدولکەریم ئاماژەی بەوەشکرد : حەزەر بە شێوازێکی تەلارسازی ناوازە جیا دەکرێتەوە کە تێکەڵەیەکە لە هونەری ڕەسەنی میزۆپۆتامیا و کاریگەرییەکانی یۆنانی و هلنیستیەکان، بەهۆی بەدوای یەکدا هاتنی شارستانیەت و ئیمپراتۆریەتەکان لە ناوچەکەدا، کە ناسنامەیەکی تەلارسازی و هونەری ناوازەی پێ بەخشی کە لە پەرستگە و دامەزراوە بەردینەکانیدا ڕەنگی داوەتەوە.
ڕوونیشیکردەوە : کە شارەکە بە (شاری خۆر) ناسرابوو، بەهۆی ئەوەی پەرستگەی خۆری لە خۆگرتبوو، کە یەکێک بوو لە دیارترین هێما ئایینییەکانی، و شاهیدی ئەنجامدانی ڕێوڕەسم و ئایینەکان بوو، ئەمەش پێگەیەکی تایبەتی بە حەزەر بەخشی لە نێوان شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کۆندا.
لە لایەکی ترەوە، هاووڵاتی عیماد سایەر، یەکێک لە دانیشتووانی قەزای حەزەر، بە (INA)ی وت: سەقامگیریی ئەمنی کە ناوچەکە پێیدا تێپەڕدەبێت، ڕۆڵێکی گەورەی هەبووە لە چالاککردنی جموجۆڵی گەشتیاری و ئاماژەی بەوەشکرد کە فیستیڤاڵ و چالاکییەکان کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا ئەنجام دراون، جگە لە ڕیکلامکردن لە ڕێگەی میدیاکان و سۆشیاڵ میدیاوە، بووەتە هۆی ڕاکێشانی ژمارەیەکی زۆر لە سەردانکەرانی عێراقی، عەرەبی و بیانی.
سایەر، ڕوونیشیکردەوە : حەزەر بووەتە شوێنێکی گەشتیاری گرنگ بۆ خێزانەکان و سەردانکەران لە مووسڵ،و سەڵاحەدین و ئەنبار، بەهۆی ئەو نرخە مێژوویی و پێگە جوگرافییە ناوازەیەی هەیەتی، جگە لە سروشتە بیابانییەکەی کە تایبەتمەندییەکی جیاوازی پێ بەخشیوە لە بەراورد بە شوێنەوارەکانی دیکەی وڵات.
