بەغدا-INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق ڕایگەیاند، توانیویانە لە دەروازەی بەندەری ئوم قەسری ناوەڕاست، دەست بەسەر 12 ئۆتۆمبێل دابگرن کە مۆدێلەکانیان لە دەرەوەی مۆڵەتی فەرمی هاوردەکردن بوون و ویستویانە بە شێوەی قاچاغ بیهێننە ژوورەوە.

عەلائەدین قەیسی، وتەبێژی دەستەکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاندووە : دوای دەستکەوتنی زانیاریی ورد و وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوە، تیمەکانیان توانیویانە دەست بەسەر دوو کۆنتێنەردا بگرن کە 12 ئۆتۆمبێلی قەدەغەکراویان تێدابووە و ئامادەکرابوون بۆ ئەوەی بە قاچاخ بهێنرێنە ناو وڵاتەوە. ئاماژەی بەوەشکرد : پەڕاوی یاسایی بۆ ئەم ڕووداوە ڕێکخراوە و سەرجەم ئۆتۆمبێلەکان ڕەوانەی بنکەی پۆلیسی گومرگی ئوم قەسر کراون بۆ گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی پێویست بەرامبەر بە سەرپێچیکاران.