بەدواداچوون-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند، سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لەو ڕاپۆرتانەی باس لە هێرشێکی شەوانە دەکەن بۆ سەر وێستگەی ئەتۆمی "دارخوەین" لە ئێران کە ئێستا لە قۆناغی بنیاتناندایە. ئاژانسەکە لەبەیاننامەیەکەدا ، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)بەدواداچوونی بۆ کردوە ، تیایدا جەختی کردەوە کە وێستگەکە لە قۆناغە سەرەتاییەکانی دروستکردندایە و لە کۆتا پشکنینی تیمەکانیاندا هیچ ماددەیەکی ئەتۆمی تێدا نەبووە.
لە بەرامبەردا، ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران، ئەمریکا بە ئەنجامدانی ئەو هێرشە تۆمەتبار دەکات.
ئەم پەرەسەندنە ئەمنییە لە کاتێکدایە کە بۆ هەشتەمین ڕۆژ لەسەریەک گرژییە سەربازییەکانی نێوان واشنتۆن و تاران بە شێوەیەکی بەرفراوان بەردەوامە.
سوپای ئەمریکا بە بەکارهێنانی فڕۆکەی جەنگی و کەشتیگەلی خاوەن موشەکی دوورهاوێژ، زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی بۆ سەر پێگە ئێرانییەکان ئەنجامداوە، و ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ ئەو هێرشەی پێشتر کرایە سەر بنکەیەکی ئەمریکا لە ئوردن ، کە بووە هۆی کوژرانی دوو سەربازی ئەمریکی.
لەلایەکی دیکەوە، سوپای پاسدارانی ئێران بە موشەک و درۆن هێرشی کردووەتە سەر چەندین بنکەی ئەمریکی، و ئەم ئاڵۆزییانە ڕەهەندی هەرێمایەتییان وەرگرتووە و سیستەمەکانی بەرگری ئاسمانی لە کوەیت،و بەحرەین و ئوردن چالاک کراون،هەروەک لە کوەیت بەهۆی هێرشەکان زیان بەر چەند دامەزراوەیەک،لەوانەش وێستگەیەکی ئاو خواردنەوە کەوتووە.
کاریگەریی ئەم پێکدادانانە ڕووی لە بازاڕە جیهانییەکانیش کردووە، بە جۆرێک نرخی نەوت بە ڕێژەی زیاتر لە4% بەرزبووەتەوە.
هاوکات جووڵەی کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هورمز ڕووبەڕووی ئاڵۆزی بووەتەوە و هۆشداریی ئەمنی توند بە کەشتییەکان دراوە.
پ

