بەدواداچوون - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ،جەختی کردەوە کە گەرووی هورمز بۆ هاتووچۆی بازرگانی و تێپەڕبوونی کەشتییەکان کراوەیە.
ترەمپ،لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی (ئێن بی سی)، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، رایگەیاند : گەرووی هورمز بۆ هاتووچۆی بازرگانی کراوەیە.
لەو چوارچێوەدا،فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا جەختی کردەوە کە بانگەشەی سوپای پاسداران سەبارەت بەوەی ڕێگە بە هیچ کەشتییەک نادات بەبێ چاودێریکردن و بەدواداچوونی ئێرانی بە گەرووی هورمزدا تێپەڕ ببێت، ناڕاستە و ئاماژەی بەوەشدا کە ئێران کۆنتڕۆڵی گەرووی هورمز ناکات و هێشتا ڕێڕەوێکی نێودەوڵەتییە و ئێمە ئامادەین بۆ پاراستنی ئەم دۆخە.

