بەغدا - INA

ئەمڕۆ یەکشەممە، دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ دوو فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ،باسم خەشان ، پەرلەمانتاری پێشوو دەرکرد، بە تۆمەتی گەندەلی و زیانگەیاندنی بە ئەنقەست بە سامانی گشتی و بەکارهێنانی پۆستەکەی بۆ بەرژەوەندی لە بەرامبەر جێبەجێکردنی ئەرکە فەرمییەکانی.

بەپێی ئەو دوو فەرمانەی دەستگیرکردنە کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتوە، بڕیارەکان بەپێی حوکمەکانی بڕیاری ژمارە (160)ی ساڵی 1983ی هەموارکراو، و ماددەی (340)ی یاسای سزادان دەرکراون.