بەدواداچوون - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا، ڕایگەیاند کە گەرووی هورمز بۆ سەرجەم کەشتییەکان کراوەیە.
فەرماندەییەکە لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، تیایدا ڕایگەیاندوە : گەرووی هورمز بۆ سەرجەم ئەو کەشتییانە کراوەیە کە دەیانەوێت بە شێوەیەکی یاسایی بەو ڕێڕەوە ئاوییە نێودەوڵەتییەدا تێپەڕن.
ئاماژەشی بەوە کرد : کە هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان بۆ گەرەنتییکردنی بەردەوامی ئازادیی هاتووچۆی دەریایی، سەرەڕای دەستدرێژییە بێ پاساوەکانی ئێران.
فەرماندەییەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو کە ئێران کۆنترۆڵی گەرووی هورمزی بەدەستەوە نییە و هاتووچۆی دەریایی تێیدا بەردەوامە.
ئاماژەی بەوەشکرد : کە زیاتر لە 140 کەشتی لە ماوەی حەوت ڕۆژی ڕابردوودا بە گەرووی هورمزدا تێپەڕبوونە.

